دووهفته‌نامه‌یه‌کی
سیاسی گشتییه - کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كه‌مینه له‌به‌ر تیشكی ڕه‌خنه‌دا (1)
”وتاری هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له‌سه‌ر پلاتفۆرمی كه‌مینه له سێمیناری پاڵتاگی ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هێندێك گوڕانكارییه‌وه (مانگی ئاپریلی2007")
ئێواره‌یه‌كی خۆش و هه‌موولایه‌ك ماندوو نه‌بن له كاروبار. جاری پێشوو به هۆی گرفتی ته‌كنیكی پاڵتاك نه‌مانتوانی جه‌له‌سه‌كه‌مان درێژه بده‌ین. جاری پێشوو من به‌ته‌ما بووم زۆرتر له‌سه‌ر پلێنۆمی دووهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و باسه‌كانی بڕۆم، ئه‌مجاره به‌راستی چونكه هه‌ندێك شتی دیكه له‌ناوخۆماندا هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و ده‌زانم ره‌نگبێ فیكری ره‌فیقه‌كان زۆرتر به‌م شتانه‌وه مه‌شغووڵ بێت، بۆیه باسێكی زۆر كورت له‌سه‌ر پلێنۆم ده‌كه‌م و ده‌چمه سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی ئێستا و راگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌مینه له‌لایه‌ن پێنج نه‌فه‌ر له هاوڕێیانی خۆمانه‌وه. دیاره دواتریش ئاماده‌م بۆ بیستنی قسه‌وباس و پرسیاره‌كانی ئێوه. پلێنۆمی دووهه‌م، ئه‌گه‌ر به كورتی بمهه‌وێت باسی بكه‌م، هه‌روه‌كوو له راگه‌یاندنی كۆتاییه‌كه‌شیدا هاتووه، چه‌ندین بوواری ده‌گرته خۆ و زۆر پلێنۆمێكی پڕ ناوه‌رۆك بوو، یانی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگی سه‌رده‌می ئێستای خۆمانی تێدا باسكرا، هه‌ر له راپۆرتی سیاسییه‌وه تا ده‌گاته راپۆرتی ته‌شكیلاتی، بارودۆخی سیاسیی ئێران، ئه‌گه‌ره‌كان، ئه‌وجار مه‌سه‌له‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، به‌ره‌ی كوردستانی، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێویستیی چڕوپڕِكردنه‌وه‌ی كاری رێكخستنی خۆمان له كوردستانی ئێران، قسه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی رۆژهه‌ڵات‌و چۆنیه‌تی ئیسلاح و باشتركردنی. قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه كرا و به‌كۆی ده‌نگ تاریخێكی بۆ دیاری كرا. له‌هه‌مانحاڵدا له باسی ته‌شكیلاتیدا به‌عزێك له هاوڕێیان پێشنیاریان كرد وه‌ختێكی زیاتر له‌وه‌ی داماننابوو به‌و باسه بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان هه‌یه و رۆژێكی تریشمان دایه و ئه‌وان قسه‌كانی خۆیان كرد. دیاره بۆ خۆیان باشتر ده‌توانن ته‌وزیحی بده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمهه‌وێت به ئه‌مانه‌ته‌وه كورته‌یه‌كی باس بكه‌م ئه‌و چه‌ند هاوڕێیه ره‌ئیان وابوو و قسه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بوو كه ناڕه‌حه‌تی¬و ئاڵۆزی و كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێستا سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی¬و سیاسه‌ته‌كانی ده‌فته‌ری سیاسییه¬و پێیان وابوو به قه‌ڵت‌وبڕ خستنه نێو هاوڕێیان و به‌رخوردی ته‌شكیلاتی ناموناسب وایانكردووه كه ئه‌و قوتببه‌ندییه به‌وجود بێت، یان ئه‌گه‌ر بووبێتیش دووباره بێته‌وه. قسه‌ی ئه‌وان به‌م شێوه‌یه و له‌و زه‌مینه‌یه‌دا بوو. له كۆتایی پلێنۆمدا قه‌تعنامه‌یه‌كیشیان پێشكه‌ش كرد له نه‌قد و مه‌حكوومییه‌تی عه‌مه‌لكه‌ردی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا، كه قسه‌یان لێكرد‌و دوای قسه‌كان ره‌ئی بۆ وه‌رگیرا و ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه. قه‌تعنامه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بوو كه من خۆم و زۆرایه‌تیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌تعنامه‌یه بووین و ده‌نگی هێنایه‌وه و بوو به په‌سندكراوی پلێنۆم. له‌و قه‌تعنامه‌یه‌دا وێڕای پێداگرتن له سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕین و دیالۆگ و ئازادیی نووسین و ره‌خنه گرتن له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، وه‌كوو پڕه‌نسیپێك و وه‌كوو به‌شێك له فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵه كه له‌و بووارانه‌دا زۆر نوێتر‌و نوێخوازتره له زۆر حیزبی سوننه‌تیی‌و كلاسیك، له‌هه‌مان حاڵ‌دا باسی ئه‌وه‌ش كرابوو كه له‌ده‌وره‌ی رابردوودا جۆرێك له سیاسه‌تی ته‌شكیلات شێواندن و حیزب ده‌ر حیزب دروستكردن و پێشێلكاریی پێڕه‌وی نێوخۆ له‌كاری ئێمه‌دا بووه و ره‌خنه‌ی له‌وانه گرتبوو، ره‌خنه‌ی له دركاندنی زانیاری له‌لایه‌ن به‌عزێك كه‌سه‌وه گرتبوو، ره‌خنه‌ی له‌و بێحورمه‌تی‌و ره‌فتاری نادروست گرتبوو كه له‌ده‌وره‌ی ئه‌خیردا به‌داخه‌وه مه‌واردێكی له‌نێو ته‌شكیلاتی ئێمه‌دا بیندرابوو، قه‌تعنامه‌كه ئه‌وانه‌ی مه‌حكووم كردبوو و ره‌خنه‌ی لێگرتبوون و له هه‌مانحاڵدا ئه‌همییه‌تی حێزبێكی پته‌و و منسجم‌و یه‌كڕِێزی له ناو كوردستان ده‌ستنیشان كردبوو و باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه حیزبێكی ئاوا چ چه‌كێكی گه‌وره‌یه بۆ ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كانی داهاتوو به‌ده‌ست جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌ده‌ست كۆمه‌ڵه‌وه وه‌كوو هێزی پێشه‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه. له سه‌عاته‌كانی كۆتایی پلێنۆمدا بوو كه له پێشدا شه‌ش ره‌فیق و دوایه بوون به پێنج، ئه‌وان رایانگه‌یاند كه‌ده‌یانهه‌وێ كه‌مینه‌یه‌ك له ناو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رابگه‌یه‌نن. دیاره ئێمه ئه‌وه‌مان به كارێكی زیانبار دهزانیو پێشمان گوتن‌و ئه‌من به‌ش به‌حاڵی خۆم داوام لێ‌كردن كه ئه‌وكاره نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ته‌ئكیدم له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئه‌مه بێگومان رێخۆشكه‌ری جیاییه، داوام لێ‌كردن بێن چاویان به من بكه‌وێتو پێكه‌وه قسه بكه‌ینو ئه‌گه‌ریش هه‌ر ده‌یانهه‌وێ بیكه‌ن به هه‌رحاڵ پێشتر بێن و قسه‌كانیان بكه‌ن، چونكه راگه‌یاندنی كه‌مینه له‌حاڵێكدا هێشتا هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه و هیچ باسێكی رۆشن له ئارادا نییه، ناتوانێ هه‌نگاوی دروست و ئۆسووڵی بێ. به‌داخه‌وه به‌دوای پلێنۆمیشدا ئه‌و قسانه‌یان هه‌ر نه‌كرد. ئه‌و چه‌ند هاوڕێیه به‌داخه‌وه له هه‌ڵبژاردنی نێوخۆیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ ده‌فته‌ری سیاسی‌و بۆ سكرتێری گشتیش به‌شداریان نه‌كرد و گوتیان ئێوه وای دابنێن ئێمه له جه‌له‌سه‌ی پلێنۆمدا به‌شدار نین، به‌ڵام به ئیحترامی ئێوه له پلێنۆم نه‌چووینه ده‌ره‌وه ده‌نا به قه‌ولی كوردی به نه‌بوومان دابنێن له جه‌له‌سه‌كه‌دا. دیاره ئه‌وه‌شمان پێ كارێكی باش نه‌بوو، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ بڕیاری خۆیان بوو. ئێمه وه‌كوو جاران ده‌فته‌ری سیاسی و سكرتێری كۆمه‌ڵه‌مان هه‌ڵبژارد. ئه‌مه ته‌سویرێكی گشتی و كورت بوو له پلێنۆمی دووهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م. ئه‌گه‌ر من ببینم كه هاوڕێیان له پرسیاره‌كانی خۆیاندا ته‌وزیحاتی زۆرتریان ده‌وێ، به‌چاوان ئاماده‌م به‌ڵام بۆ خۆم زۆرتری له‌سه‌ر ناڕۆم و ده‌چمه سه‌ر باسه‌كه‌ی دیكه. ماوه‌یه‌ك به‌دوای ئه‌وه‌دا بوو كه ئه‌و پێنج هاوڕێیه ئه‌و كه‌مینه‌یان راگه‌یاند. ئێمه وه‌كوو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و وه‌كوو ده‌فته‌ری سیاسی چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دووپات كردۆته‌وه و ئێستاش لێره ده‌یكه‌ینه‌وه كه راگه‌یاندنی ئه‌قه‌لییه‌تێك له سه‌ر باسه نه‌زه‌ری و سیاسییه‌كان له‌باری ئه‌ساسنامه‌ییه‌وه له‌ناو حیزبی ئێمه‌دا شتێكی غه‌یری مومكین نییه، به‌ڵام دیاره ته‌عاریفێكی هه‌یه، مه‌وازینێكی هه‌یه. به مه‌رجێَكی كه ئه‌وان بتوانن پلاتفۆرمی خۆیان و جیاوازییه‌كانی خۆیان و رێگه حه‌للی خۆیان بده‌ن و به‌شه‌رتێكیش له چوارچێوه‌ی قه‌وانین‌و زه‌وابیتدا كار بكه‌ن و ئه‌ركی حیزبی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن وهتد. له‌م حاڵه‌دا پێڕه‌وی نێوخۆی ئێمه دوو مافیان بۆ به‌ره‌سمی ده‌ناسێ: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه بۆیان هه‌یه نه‌زه‌ری خۆیان رابگه‌یه‌نن ته‌نانه‌ت له نێو گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی حیزبیشدا. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێت ده‌توانن به ئه‌ندازه‌ی قورسایی و وه‌زنی خۆیان له نێو ته‌شكیلاتدا نوێنه‌ر بنیرن بۆ كۆنگره. ئێمه ئه‌وه‌مان زووتر باس كردبوو وهه‌موو كه‌سیش به‌و مافانه‌ی دهزانیو كه‌سیش لێی پاشگه‌ز نه‌بۆته‌وه و پاشگه‌ز نییه. به‌ڵام جارێ به‌ر له‌وه‌ی بپه‌رژێینه سه‌ر ناوه‌رۆكی نووسراوه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه، ئه‌وه‌ی كه به بڕوای من ئه‌وه‌ڵین ره‌خنه بێت، شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌یه‌تی كه شێوه‌یه‌كی موناسب و گونجاو نه‌بوو. له پێشدا راسته‌وخۆ و به‌بێ ئاگاداریی ئێمه ناردرابوو بۆ كاك جه‌عفه‌ری ئیلخانیزاده وه‌كوو به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كاك ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی وه‌كوو به‌رپرسی كۆمیته‌ی چیا بۆ بڵاوكردنه‌وه له‌نێو ئه‌ندامانی ئێره‌دا و هه‌روه‌ها درابوو به كاك حه‌میدی به‌هرامی بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی خۆی به شێوه‌ی عه‌له‌نی بڵاوی بكاته‌وه. من له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بیستم ئه‌گینا هاوڕێیانی كه‌مینه نه من و نه كۆمیته‌ی ناوه‌ندییان له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار نه‌كردبوو، نه‌یانكردبوو ده‌قه‌كه بێنن پیشانی ئێمه‌ی بده‌ن و داوا بكه‌ن له كاناڵی ته‌شكیلاتییه‌وه بۆیان بڵاو بكرێته‌وه. بۆیه كاتێك كه ئه‌و سێ هاوڕێیه پرسیان به من كرد من به هه‌ر سێكیانم هه‌ر یه‌ك جواب داوه‌ته‌وه و وتوومه: نه‌خێر، ئێوه جارێ بڵاوی مه‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان له‌پێشدا ده‌بێ بیهێنن و بیده‌ن به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، جا له‌و رێگه‌یه‌وه بۆیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. لێره ناچمه نێو ورده‌كارییه‌وه، به‌حسێكیشمان به‌م ناوه‌رۆكه‌وه له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر هه‌بوو، سه‌ره‌نجام ئه‌و ره‌زایه‌تی به‌وه نه‌دا كه نووسراوه‌كه‌یان له پێشدا بدا به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ته‌نانه‌ت وتی له‌سه‌ر سایته‌كان هه‌یه بۆخۆتان بیخوێننه‌وه. نه‌تیجه‌كه‌ی ئه‌وه بوو نووسراوه‌كه‌ی كه‌مینه له‌پێشدا له‌سایته‌كانی تردا بڵاو بووه‌وه. من له بڕوایه دام و هه‌ر ئه‌مه‌ش له جه‌له‌سه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه دوو رۆژ دواتر گیرا به ته‌فسیل باس كرا كه هاوڕێیانی كه‌مینه ده‌بوایه نووسراوه‌كه‌یان دابایه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له رێگه‌ی ئه‌وان و له كاناڵی ته‌شكیلاتییه‌وه بڵاو بوایه‌ته‌وه. له‌م لاولا بیستوومه كه گۆیا هاوڕێیانی كه‌مینه ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه ئه‌وه بووه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تاوتوێ بكات و بڵی ئه‌وه باشه و ئه‌وه خراپه و ئه‌وه مه‌ڵێن و ئه‌وه بڵێن. نه‌خێر، شتی وا نه‌بووه و نییه. حه‌تمه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له دانیشتنی خۆیدا قسه‌ی له سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌شی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌بڕوای من شتێكی زۆر ئاساییه كه ئه‌ندامانی كۆمیته‌یه‌ك له پێشدا ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن به‌و كۆمیته‌یه و له‌وێ تاوتوێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌به‌ده‌ن كۆسپێك نه‌ده‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی ئه‌و ره‌فیقانه، چونكه به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر داوایان كردبایه هه‌ر بڵاو ده‌بووه‌وه. به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو دواتر له جه‌له‌سه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا باس كرا، ئێمه ئه‌وه‌مان به باش ده‌زانی كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌پێشدا بچێته سه‌ر سایته‌كان و ئه‌ویش سایته غه‌یره حیزبییه‌كان و له‌وێ بڵاو بكرێته‌وه و هه‌موو حیزب و ره‌هبه‌رییه‌كه‌ی له‌و رێگه‌وه ئاگادار بێت، پێشێ بدرابایه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و قسه‌یه‌كیشی لێكرابایه و دواتر له‌گه‌ڵ پاراگرافێك ته‌وزیحی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه ئه‌وه نه‌زه‌ری پێنج نه‌فه‌ر له ئه‌ندامانی ئێمه‌یه به‌جۆرێكی وا بڵاو بكرابایه‌ته‌وه كه بۆنی دووبه‌ره‌كایه‌تی و بۆنی ته‌فره‌قه و جه‌بهه‌گیرییه‌كی توندوتیژی له‌ناو ئێمه‌ی لێنه‌هاتبایه‌و نیگه‌رانیشی پێك نه‌هێنابایه. له حاڵێكدا نه‌ك ته‌نیا ئه‌و كاره نه‌كرا به‌ڵكوو بۆ سه‌دان ئادره‌س له‌ناو كوردستانی ئێران و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بۆ عاله‌م‌و ئاده‌م كلیك كراوه و جا ئینجا له‌و پرۆسه‌یه‌شدا به ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌شیان نیشان دا. ته‌نانه‌ت لێره و له‌م نزیكه‌ش كاره‌كه‌یان له‌كه‌ناڵی ته‌شكیلاتییه‌وه نه‌كرد و وای لێهات كه ئه‌ندام و نائه‌ندام و منداڵ و پیر و جه‌وان و خه‌ڵكی شار هه‌ركه‌سیان دی نوسخه‌یه‌كیان دایه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناجوانی به‌خۆیه‌وه گرت. من نامهه‌وێ له‌وه زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم، به‌ڵام ده‌بێ ده‌رسێك له‌وه وه‌رگرین. له جه‌له‌سه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌دوای ئه‌م كاره‌دا به ته‌فسیل و به له‌سه‌ره‌خۆیی و به‌بێ ته‌شه‌نوج هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌وه به‌ولاوه نابێ شتی ئاوا روو بدا. دوێنی به‌یانی لێره‌ش جه‌له‌سه‌یه‌كی ئه‌ندامانمان گرت كه له‌وێ به‌شی زۆرتری ته‌رخان كرا بۆ باس و لێكدانه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌ی كه‌مینه، به‌ڵام له عه‌ینی حاڵیش‌دا له‌وێ ره‌خنه‌ی موفه‌سه‌ل له‌و شێوه كاره گیرا و پێم وایه ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا هه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه بیانهه‌وێ شتێك بڵاوبكه‌نه‌وه، له كاناڵی كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و كاناڵه‌وه بڵاو كرابایه‌ته‌وه له‌وانه‌یه بۆخۆیان رازی بوایه‌ن به‌عزێك خاڵیشی ئیسڵاح بكرایه كه هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌سئوولانه‌تر ده‌بوو. ئه‌مه سه‌باره‌ت به شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی كه ماوه‌یه‌ك تۆزێك ئالۆزییه‌كی تێدا پێك هێناین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه قه‌ربوو كراوه و ده‌توانم بڵێم ئێستا ته‌وافۆقێكی گشتی له‌سه‌ر شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێك‌وپێكی ته‌شكیلاتییه‌كه‌ی هه‌یه. به‌ڵام با تۆزێكیش قسه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه‌ی كه‌مینه بكه‌ین، ناشمه‌وێ له قۆناغی ئه‌وه‌ڵدا زۆر به ته‌فسیل باسی بكه‌م، به‌ڵام به بڕوای من هه‌روا سه‌رپێیی له‌دوو ئاستدا ده‌كرێ له سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌م نووسراوه‌یه قسه بكه‌ین. یه‌كیان ئه‌وه‌یه بپه‌رژێینه سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، كوێی دروسته و كوێی نادروسته و هه‌ر ره‌خنه و نه‌زه‌رێكمان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌بێت. دووهه‌میش ئه‌وه‌یه بزانین ئایا ئه‌سڵه‌ن ئه‌م ئه‌ندازه ناوه‌رۆكه، ئه‌م ئه‌ندازه جیاوازییه، كه به‌قسه‌ی خۆیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا باسیان كردووه، هه‌ڵده‌گرێ كه‌مینه‌یه‌كی حیزبی له‌سه‌ر دروست بكرێت؟ من هه‌ر وه‌كوو له جه‌له‌سه‌ی دوێنێی ئه‌ندامانیشدا باسم كرد، لێره‌ش له سه‌ره‌تادا ده‌ڵێم كه من له‌و بڕوایه‌دام كه به‌شی هه‌ره زۆری، به ته‌خمینێكی كوللی له‌وانه‌یه بڵێم حه‌فتا له سه‌دی، ئه‌و قسانه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی هاوڕێیانی كه‌مینه‌دا كراوه، بریتییه له دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستانه‌ی كه له ساڵانی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه به‌یان كراوه، له‌راستیدا دووپات كردنه‌وه‌ی خه‌تی ره‌سمییه، جاری وایه به تۆزێك زمانی جیاوازه‌وه و زۆر جار نه‌جیاوازیشه‌وه. من ئه‌وه به ئیراد نازانم، نه‌ك به ئیرادی نازانم به‌جێی خۆشحاڵی ده‌زانم كه له نێو ئێمه‌دا ناكۆكییه‌كی سیاسی مه‌عنادار و خاوه‌ن ناوه‌رۆك وجوودی نییه. دیاره خۆ ئێمه له كارخانه له قاڵب نه‌دراوین، له‌وانه‌یه كه‌سێك تۆزێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه فه‌رقی بێت، به‌ڵام ئه‌وانه شتێكی ئاسایین، به‌وانه ناڵێن ناكۆكی سیاسی له حیزب‌دا، ئه‌وه ده‌رجه‌یه‌ك له فره‌چه‌شنییه كه له هه‌موو حیزبێكدا هه‌م ته‌بیعییه و هه‌م قابیلی ته‌حه‌موله و نابێته هۆكاری نیگه‌رانی، ته‌شه‌نوج، دووبه‌ره‌كایه‌تی یان هیچ چه‌شنه جه‌بهه‌گیرییه‌ك. ره‌نگبێ ئێمه به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵه هه‌ر واش بووبێتین، به‌تایبه‌تی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی كه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران جیابووینه‌وه. بۆ پێتان وایه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆی ده‌نگیان هه‌بووه؟ له‌سه‌ر فڵانه سیاسه‌ته ره‌نگبێ دوای باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و موافق و موخالیفی له‌سه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته روانگه‌یه‌كی جیاواز، نه‌بووه‌ته ململانێی دووخه‌تی سیاسی له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا. نووسراوه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه، به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانین بڵێین، نیشانی دا كه دووخه‌ت و سیاسه‌تی جیاواز و دوو رێبازی سیاسی جیاواز له‌ناو ئێمه‌دا نییه و به بڕوای من به‌شی ئه‌وه‌نده نییه كه كه‌مینه‌یه‌كی پێ پێك بهێندرێت. وتم له به‌رخورد به ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا ده‌توانین له دووئاستدا قسه بكه‌ین، یه‌كیان ئه‌م ئاسته‌یه كه نووسراوه‌كه به‌شی ئه‌وه‌نده نییه یانی هه‌ڵناگرێ كه‌مینه‌یه‌كی بۆ رابگه‌یه‌نی. له‌وانه‌یه به‌شی قسه له‌سه‌ر كردنێك، به‌شی راده‌ربڕینێك، سێمینار دانێك، نووسینێك، بكا به‌ڵام جێی پرسیاره بۆ ئه‌قه‌لییه‌تی حیزبی؟ یانی بۆ شكڵی ته‌شكیلاتی ده‌درێ به چه‌ند پێشنیار و راده‌ربڕینێك؟ بۆ ئه‌وه‌ی من رایه‌ك ده‌رببڕم، ره‌خنه‌یه‌ك بگرم، پێشنیاری چاكسازییه‌ك له‌م یان ئه‌و زه‌مینه‌دا بكه‌م، وای دابنێین به‌ته‌واویش پێشنیاره‌كه‌م دروست بێت، چ پێویست ده‌كات پێشێ خه‌ڵكانێك له ده‌وری خۆم كۆ كه‌مه‌وه و به‌ناوی جۆرێك گروپبه‌ندی ته‌شكیلاتی ئه‌و كاره بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر ئیستدلالێك یان به‌حسێك هه‌یه ده‌بێ مه‌نتیقی خودی باسه‌كه به‌هێز بێ و بتوانێ قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكا، بتوانێ خه‌ڵكی موجاب بكا، زه‌ینه‌كان بۆ لای خۆی رابكێشێ، سه‌رنجه‌كان بۆ لای خۆی راكێشێ. بێگومان له نێو كۆمه‌ڵه‌شدا ئه‌ونده عه‌قلی سه‌لیم، ئه‌ونده سه‌ربه‌خۆیی له بیركردنه‌وه و ئه‌ونده فیكری سیاسی هه‌یه كه خه‌ڵك تێده‌فكرن، دره‌نگ یان زوو له‌و شتانه بیرده‌كه‌نه‌وه و قسه‌ی هه‌ق جێی خۆی ده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ هێشتا هیچ باس نه‌كراوه خه‌ڵك هه‌ڵخڕێنین و ده‌سته‌به‌ندی ساز كه‌ین. له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌وباسێك هه‌یه ئێتر بۆ قه‌واره‌ی رێكخراوه‌یی پێبده‌ین كه له‌به‌ر چاوی دۆست و دوژمن به‌جۆرێك جه‌بهه‌گیری بناسرێ؟ به‌تایبه‌ت كه لێكدانه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی ئه‌م سه‌نه‌د و نووسراوه‌یه نیشان ده‌دات كه ئه‌سڵه‌ن شته‌كه له‌و ئاسته‌دا نییه. ئاستی دووهه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه‌ی هاوڕێیانی كه‌مینه‌یه. لێره‌دا من نامهه‌وێ به‌سه‌ر هه‌موویدا بچم، به‌ڵام زۆرێك له‌وانه پێشتر له نووسراوه‌كه‌ی كه‌مینه باس كراون و باشتریش باس كراون. مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه‌ی كه ئێمه له پرۆسه‌ی ساغبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا زۆر له‌بوواری سیاسییه‌وه پێشڕه‌ویمان كرد، كۆمه‌ڵه‌مان جارێكی دیكه برده‌وه نێو خه‌ڵك و هتد، به‌ڵام به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه و له پارسه‌نگی ئه‌وه نه توانیمان له‌ناوخۆی كوردستان رێكخستن بده‌ین به خه‌ڵك و نه توانیمان ته‌كامولی رێكخراوه‌یی بده‌ین به‌حیزبه‌كه‌ی خۆمان. ئه‌گه‌ر له من پرسی زۆر میكانیزمی حیزبی ئێمه هێشتا سه‌ره‌تاییه. به‌ڵام ئه‌وانه پێشتر و باشتر له كه‌مینه‌ش نه‌وتراوه؟ كێ ئه‌وانه‌ی قه‌بووڵ نییه؟ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێ دام و ده‌زگا حیزبییه‌كانمان ته‌كمیل كه‌ین، شكڵی دامه‌زراوه‌ی رێك و پێكی هه‌بێت، ده‌قیقه‌ن وایه و پێشتریش باس كراوه، ئه‌سڵه‌ن خودی بیرۆكه‌ی چاكسازی له‌كۆمه‌ڵه‌دا له كۆنگره‌ی ده هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی ناسین و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌م وكووڕیانه بوو كه هاته ئاراوه. ئه‌و پێنج هاوڕێیه قسه‌یه‌كیان كردووه كه هه‌ڵه نییه، به‌ڵام نه ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری بوون و نه ئێستاش جیاوازن له خه‌ڵكی تر. هه‌موومان پێشتر ئه‌وجۆره قسه‌مان به به‌یانگه‌لی جۆراوجۆر باس كردووه. ناڵێم هه‌موو نووسراوه‌كه‌ی كه‌مینه، به‌ڵام به‌راستی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین حه‌فتا ده‌رسه‌دی له‌و نه‌وعه‌یه. یان بۆ نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی قسه‌كراوه، ده‌ی هه‌موومان عه‌قیده‌مان پێیه‌تی. یان مه‌سه‌له‌ن له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری ئێران و پێویستیی ئیئتیلافێكی فراوانی دێمۆكراتیك قسه كراوه، هه‌موومان عه‌قیده‌مان پێیه‌تی و پێشتر بیرۆكه‌كه‌یمان هێناوه‌ته گۆڕێ، باسمان كردووه، له كۆنفرانس و كۆنگره‌كاندا په‌سندمان كردووه و بۆ به‌ڕێوه بردنیشی كارمان كردووه. دووپات كردنه‌وه‌ی خه‌ت و سیاسه‌تی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه خۆ نابێ به پلاتفۆرم بۆ كه‌مینه. یان مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێن شه‌فافییه‌ت نییه ده‌بێ سه‌ر له نوێ ته‌عریفێك بكه‌ینه‌وه له خه‌ت وسیاسه‌تی كۆمه‌ڵه. بۆخۆشیان ته‌عریفێك ده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر دوو هه‌زار جار كردوومانه. له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ نوسراوه‌كه‌ی ئه‌وان، به‌ڵام به‌راستی له‌وه شه‌فافتر و به فورمولبه‌ندی چاكتریش پێشتر نووسیبوومان، ئه‌مه چی ئیزافه كردووه؟ ئاخر پلاتفۆرم یان نوسراوه‌یه‌كی كه بتوانی به‌تایبه‌ت كه‌مینه‌یه‌كی پێ راگه‌یه‌نی، ده‌بێ بتوانێ جیاوازییه‌كانت ته‌وزیح بدا، ده‌نا هه‌مان سیاسه‌ته‌كان بڵێیه‌وه، جا له‌بواری به‌یان و فورمولبه‌ندییه‌وه تۆزێك چاتر یان تۆزێك نزمتر، ئه‌وه سنووربه‌ندییه‌ك نییه، ئه‌وه ته‌ئكیدێكی دووباره‌یه. كه‌س ناتوانێ ئه‌وانه بكات به مڵكی تایبه‌تی خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی دیكه‌ی لێده‌ربهاوێ. زۆرێك له‌و دووپات كردنه‌وانه له نووسراوه‌ی ئه‌و پێنج هاوڕێیه‌دا هه‌یه. ده‌ڵێن ئێمه له لایه‌كه‌وه ئاڵاهه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستانین و له پێشه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین و له لایه‌كیشه‌وه سۆسیالیست و عه‌داڵتخوازین. ده‌ی پێنج هه‌زار جار ئه‌و قسه‌یه‌مان كردووه و خه‌ڵك هه‌موو له‌به‌ریه‌تی ئه‌و قسانه، هه‌ر منداڵێكیش دێته فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ئێمه به‌م قسانه گۆج ده‌كرێ، ئه‌ده‌بیاتمان هه‌ر ئه‌وه‌یه، له مه‌راسیمه‌كانی 26ی رێبه‌ندان جارێكی دیكه وه‌ك شادویمان هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێینه‌وه، چی تازه‌ی تێیدایه و له كوێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان گوتووه؟ یان مه‌سه‌له‌ن بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه ناوخۆییه‌كانی ئێران و قورسایی و شوێنیان و ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بزووتنه‌وانه له ئێران موهیمن، ئه‌رێ وه‌ڵڵا موهیمن، ئه‌و بزووتنه‌وانه گرینگ‌ترین هۆكارن، ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی پێیان نییه ئه‌سڵه‌ن وادیاره موشكیلێكی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵه هه‌یه، ئێمه له كۆنه‌وه وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكمان وا په‌روه‌رده كردووه كه بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان موهیمن، خه‌ڵك موهیمن، جه‌ماوه‌ر موهیمه، كاری وشیاریبه‌خش له‌نێو خه‌ڵكدا موهیمه، رێكخستنی ئه‌وان موهیمه، داخڵ موهیمتره له‌خاریج، ئاخر ئه‌وانه بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزارمان بوون، ئه‌وه قسه‌ی هه‌موومانه، دووهه‌زار جاریش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له نێو خۆماندا باس كراوه، ئیتر ئه‌مه بۆ پلاتفۆرمی تایبه‌تی چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراوه؟ زۆر شتی تریش له‌و بابه‌ته هه‌یه. بۆیه من ده‌ڵێم به‌شێكی زۆر و به ته‌ئكید ده‌توانم بڵێم به‌شی هه‌ره زۆری نووسراوه‌كه‌ی كه‌مینه بریتییه له دووپاتكردنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ به‌یان كردنه‌وه‌ی خه‌تی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه كه له راپۆرتی كۆنگره‌كان، له راپۆرتی پلێنۆمه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان، له سێمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، له‌نووسراوه‌كان، له وتووێژه ته‌له‌ڤیزیۆنی و رادیۆییه‌كان ده‌یان و سه‌دان جار بڵاوكراونه‌ته‌وه. به‌شێكی زۆر له ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه به‌نه‌زه‌ری من به‌م جۆره‌یه. دیاره به بڕوای من به‌عزێك شتیان زیاتر له پێویست قووڵ كردۆته‌وه و به‌خه‌یاڵی خۆیان هه‌وڵیان داوه تیۆریزه‌ی بكه‌ن و رێك هه‌ر له‌وێشه‌وه شتی نادروستی لێده‌رهاتووه. نووسه‌ری پلاتفۆرمه‌كه‌ی كه‌مینه كه خۆشی پێی زانیوه له به‌شی هه‌ره‌زۆریدا شتێكی دیكه بێجگه له خه‌تی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه ناتوانێ تیۆریزه بكا، هه‌وڵ ده‌دا سنووربه‌ندیی خۆی به‌وه نیشان بدا كه بڵێ ته‌فسیری جیاواز له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ته‌فسیره جیاوازه ده‌بێت خۆی له جێیه‌ك ده‌رخا، خۆمن ناچم مێشكی خه‌ڵك هه‌ڵكۆڵم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك هاتوو له‌جه‌له‌سه‌یه‌كدا ته‌فسیری جیاوازی خۆی ده‌رخست ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه له هه‌مان جه‌له‌سه‌دا بڵێین نه‌خێر، ئه‌م ته‌فسیره دروست نییه وئه‌و ته‌فسیره‌ی تریان دروسته. ئێمه له رادیۆ، له ته‌له‌ڤیزیۆن، به‌نووسراوه، به گۆڤار، له‌لایه‌ن مه‌راجیعی ره‌سمییه‌وه، له‌زاری وته‌بێژی خودی حیزبه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فرادی كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه هه‌زار جار ته‌فسیره دروسته‌كه‌یمان گوتووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له گۆشه‌یه‌ك ته‌فسێرێكی تۆزێك به‌مبار یان به‌وبار یان تۆزێك لار‌و لوێرتری گوت، ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی من بڵێم ده‌بێ سیاسه‌ته‌كانمان سه‌ر له نوێ ته‌عریف كه‌ینه‌وه؟ ئه‌مه ناپێویسته، خوڵقاندنی ئه‌م ئیبهامه سه‌باره‌ت به خه‌ت و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه ناپێویسته، جا كه به‌خه‌یاڵی خۆیان سه‌رله‌نوێ ته‌عریفیشی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر وه‌كوو ئێمه‌مانان و زۆر جار به دیقه‌تێكی كه‌متره‌وه ته‌عریفی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ زۆریش "از ما بهتران" نین و هه‌ر دووپات كردنه‌وه‌یه‌كی خه‌ته‌كه‌ی خۆمانه، ده‌ی دیسان من ده‌پرسم پێویستییه‌كه‌ی چییه؟ تۆ وه‌ختێك بۆت هه‌یه راگه‌یاندنی كه‌مینه بده‌ی كه به‌عه‌قیده‌ی من دوو مه‌رجی تێدا هه‌بێت، مه‌رجێكی نه‌زه‌ری و مه‌رجێكی حیزبی و رێكخراوه‌یی. مه‌رجه نه‌زه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بتوانیت به‌راستی جیاوازییه‌كانت ئه‌وه‌نده فورموله بكه‌ی كه قابیلی پێشكه‌ش كردن بێت له پلاتفۆرمێكدا، به‌داخه‌وه كه‌مینه نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن. به‌داخه‌وه بۆخۆیان و به خۆشییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره‌بكه‌ن. ئه‌وه‌م به قسه‌ی ناخۆش لێوه‌رمه‌گرن و به‌گاڵته لێم وه‌رگرن به‌ده‌ردی كورد ده‌ڵێ بجیقنن و بفیقنن ئه‌وانیش هه‌ر وه‌كوو ئێمه و وه‌كوو خه‌تی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌م. دووهه‌م، ده‌بێ له‌باری ته‌شكیلاتییه‌وه به‌ریان گرتبێتی و نه‌یانهێشتبێ قسه‌كانت بكه‌ی كه ناچار به‌و كاره بیت. به‌راستی ئه‌مه‌ش وانییه. ئاخر پێشی قسه‌ی كێ گیراوه؟ پێشی سێمیناری كێ گیراوه؟ وڵاتمان ئاوپرژێن كردووه‌و كورسی و مێزمان داناوه، میكرۆفۆنمان داناوه بۆیان زه‌بت كه‌ین و بڵندگۆمان داناوه بۆیان بڵاو كه‌ینه‌وه، بۆ هه‌زاره‌مین جار ده‌ڵێین كێ ده‌یهه‌وێ سَیمینار بگرێ بۆی رێكخه‌ین، كێ ده‌نووسێ بۆی بڵاوبكه‌ینه‌وه، كێ حه‌ز ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بۆی بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌شێك بكه‌ینه‌وه له گۆڤاری ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتی خۆماندا و له‌سه‌ر سایته‌كانی خۆماندا، ئه‌وانه هیچ موشكیل نه‌بوون و نین. مه‌گه‌ر من له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی له مانگی ژانویه‌شدا نه‌مگوت موشكڵۆزمه‌م بن ئه‌گه‌ر باسێكی سیاسیتان هه‌بێ و نه‌یكه‌ن؟ به‌راستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به پێویستیی ئه‌و كاره كرد پێشی پێناگیرێ و كارهاسانیشی بۆ ده‌كرێ. ئه‌وه‌ڵه‌ن نامانهه‌وێ پێشی پێبگرین و فه‌رهه‌نگی ئێمه ئه‌وه نییه، رای گشتی كۆمه‌ڵه‌ش وانییه و به‌جۆرێكی دیكه گۆج كراوه و پێش به‌وانه ناگرێ، به‌ڵام به‌فه‌رزی مه‌حاڵ ئه‌گه‌ر ویستمان پێشی بگرین ئه‌و وه‌خته به‌جۆرێكی دیكه بیده‌ن به سایته‌كان، به‌ڵام خۆ پێشمان پێنه‌گرتووه. به‌هه‌رحاڵ، ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ت هه‌بێت تا خۆت وه‌ك كه‌مینه راگه‌یه‌نی، هه‌م له باری سیاسی و نه‌زه‌رییه‌وه هه‌م له‌باری حیزبییه‌وه، كه‌مینه هیچ جۆره مه‌رجێكی ئه‌وه‌یان تێدا نییه. من ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدا نابینم. یه‌كی دیكه له‌وانه‌ی كه ده‌ڵێم خاڵی موشته‌ره‌كه و زۆر جار قسه‌مان لێكردووه به‌ڵام هاوڕێیانی كه‌مینه كردوویانه به قسه‌ی خۆیان و به‌چاوی باقییه‌كه‌مانی داده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كۆمیته‌كان یان به‌گشتی رێكخستنی خۆمان پته‌وتر و فراوانتر له‌ناو كوردستانی ئێران دامه‌زرێنین. له سه‌تا سه‌ت، ده‌قیقه‌ن ده‌بێ ئه‌مه به‌رنامه‌ی كاری ئێمه بێت، باره‌هاش له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خودی به‌رپرسانی ئه‌و بوواره‌وه قسه‌ی لێكراوه و هه‌وڵی بۆ دراوه. كه‌س ناڵێ كه‌م‌وكووڕیمان له‌م بوواره‌دا نییه، بێگومان یه‌كێك له‌و بووارانه‌ی كه پێویستی به چاكسازی و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جیددی هه‌یه، بوواری رێكخستنی نهێنیمانه كه خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره و گرانه به‌ڵام هێشتا به‌باشی رێك نه‌خراوه، به‌ڵام با ئه‌وه نه‌كه‌ین به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی نێوخۆیی و بۆ خۆ به هه‌ق له قه‌ڵه‌م دان له‌و كێشه‌یه‌دا، ئه‌وه كارێكی مه‌سئوولانه نییه، به‌ڵكوو وه‌رن دانیشین راستگۆیانه و مه‌سئوولانه قسه‌ی لێبكه‌ین، سێمیناری بۆ بگرین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین. ئه‌وه ئیتر لێكدانه‌وه‌ی ورده، نه‌خشه بۆ دارشتنه و خشت له‌سه‌ر خشت دانانه. دروست كردنی ئه‌م كۆمیتانه له‌كوردستان به‌رهه‌می خوێنی جگه‌ره. با نه‌چینه‌وه ئه‌و ده‌وره‌ی قه‌دیمی حیزبی كۆمونیست كه له خۆوه ده‌وترا ئێستا كرێكاران له پشت ده‌روازه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌حته‌لن، ئه‌وه بۆ رێكیان ناخه‌ین؟ گۆیا به‌عزێك كه‌سیش خه‌تابار بوون رێكیان نه‌ده‌خستن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بوون به‌خه‌می ئه‌و رێكخستنه‌وه بوون. ئه‌و كات وانه‌بوو، ئێستاش وانییه، ئه‌مه هه‌مووی به كاری به‌حه‌وسه‌له و به‌تاقه‌ت ده‌كرێ و گیان كێشانی له‌گه‌ڵه. لێكدانه‌وه‌ی واقیعبینانه و پێداچوونه‌وه‌ی بوێرانه و نه‌خشه‌ی ورد و كاری رۆژانه‌ی ماندویی¬نه‌ناسانه‌ی ده‌وێ تا ئه‌تۆ بتوانیت به جێگه‌یه‌ك بگه‌یت. وه‌كوو ئاراسته‌یه‌كی گشتی، به‌ڵی ئاراسته‌یه‌كی دروسته كه ئێمه ده‌بێت رێكخستنمان بچێته نێو قووڵایی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران له هه‌ر ئاستێكدا كه له‌وێ كادرت هه‌یه و بۆت ده‌كرێ و بزووتنه‌وه‌ی واقیعی ئیجازه‌ت پێده‌دا. چونكه دروست كردنی رێكخستن و كۆمیته هه‌ر ئه‌وه نییه تۆ سێ كه‌س یان پێنج كه‌س یان هه‌رچه‌ند كه‌س به دڵخوازی خۆت له په‌نا یه‌كتر دابنێی و بڵێی جا بڕۆن كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بن. ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێ خۆیان به‌رهه‌م و پێگه‌یشتووی خه‌باتێكی واقیعیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كوردستان بن و له كووره‌ی خه‌باتێكدا ئاماده‌یی‌و سه‌ڵاحییه‌تی ئه‌و كاره‌یان په‌یدا كردبێت تا تۆ بتوانی گوڵبژێریان كه‌ی له ناوخۆیاندا. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ده‌وێ. بێجگه له‌وه ده‌بێ لایه‌نی ئه‌منییه‌تی و فه‌ننی له‌به‌ر چاو بگیرێت. به‌كورتی، ئه‌مه بوواری كار كردنه، بوواری شیعار و موزایه‌ده نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێكی هه‌ره زۆری نووسراوه‌كه‌ی هاوڕێیانی كه‌مینه ئه‌و شتانه‌یه كه خه‌تی ره‌سمییه و هه‌موومان عه‌قیده‌مان پێیه‌تی، به‌شێكیشی بریتییه له‌وشتانه‌ی كه هیچ كه‌س عه‌قیده‌ی پێی نییه، به‌ڵام خه‌ریكن به‌خشكه و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌لویحی ده‌یده‌نه پاڵ كۆمه‌ڵه و پاڵ خه‌تی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خۆیان ره‌تی كه‌نه‌وه و نیشانی بده‌ن كه جیاوازییه‌كیان فورموله كردووه. مه‌سه‌له‌ن له جێیه‌كدا ده‌نووسن زه‌مانی دیكتاتۆری پرۆلێتاریا نه‌ماوه و ئێمه نابێت باوڕه‌مان پێی هه‌بێت. زۆر سه‌یره، ئه‌رێ كاكه كێ باسی ئه‌وه‌ی كردووه؟ كێ پێشنیاری كردووه؟ كێ هێناویه‌ته گۆڕێ؟ یان كێ دیفاعی لێكردووه؟ ئاخر له كوێی به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا باسی دیكتاتۆری پرۆلێتاریا هاتووه؟ هه‌موومان ده‌زانین كه نه‌ك ئێستا به‌ڵكوو ساڵه‌های ساڵه كه شتی ئاوا له‌به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نییه. مه‌گه‌ر بته‌وێ به‌ئه‌نقه‌ست سیگناڵ بنێری بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و بۆلای عیده‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه گومانه‌وه و بڵێن وا دیاره كه‌مینه له‌گه‌ڵ كۆنه كۆمۆنیسته سه‌رسه‌خته‌كانی خۆیان خه‌ریكن سنووربه‌ندی ده‌كه‌ن، ئه‌وان سه‌رسه‌خته‌كانن و ئه‌مانه خه‌ریكن خه‌تێكی دیمۆكراسیخواز و ئازادیخواز به‌یان ده‌كه‌ن و به‌خه‌یاڵی خۆت به‌مجۆره له‌لای كه‌سانێكی دیاریكراو پشتگیرییه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ی. مه‌گه‌ر بتهه‌وێ به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و ته‌سویره به ده‌ره‌وه بده‌ی، ده‌نا باسی دیكتاتۆری پرۆلێتاریا له‌كووله‌كه‌ی ته‌ڕدا له‌نێو ئێمه‌دا نییه، نازانم بۆ لێره‌دا هاتووه! ئه‌مه سنووربه‌ندییه‌كی راسته‌قینه نییه له‌گه‌ڵ كه‌س، سیگناڵ ناردنێكی نامه‌تین و ناسالمه، ئاڵۆز كردنی كێشه‌كانه به مه‌به‌ستێكی ناشیرین. ئه‌مه باسێكی نه‌زه‌ری و سیاسی واقیعی و راستگۆیانه نییه، ئه‌مه شێوه‌یه‌كی سالمی باسی نه‌زه‌ری و سیاسی نییه. یان جۆرێك باسی لێنینیزم ده‌كرێ وه‌كوو ئه‌وه‌ی ململانێیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئارادا بێت و دوو خه‌ت و دوو بۆچوون له‌سه‌ری خه‌ریكی مشت‌ومڕ بن له كۆمه‌ڵه‌دا. به‌ڵام شتی وا هه‌ر له ئارادا نییه. ئاخر كێ باسی وای كردووه؟ كێ قسه‌ی وای كردووه؟ كێ خه‌تێكی له‌سه‌ر نووسیوه؟ كێ سێمینارێكی له‌سه‌ر گرتووه؟ ئه‌گه‌ر دێین و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی لێنین و لێنینیزمیش ده‌خه‌ینه تای ته‌رازوی لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی، به‌ڕاستی من له‌گه‌ڵیم. ئه‌و یه‌كێك له گه‌وره شۆڕشگێڕه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، به هه‌ڵه‌كانییه‌وه و به سه‌ركه‌وتنه‌كانییه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر ده‌كات زۆرم پێ باشه. ده‌نا له‌خۆوه كێشه‌یه‌ك له نه‌بوو خوڵقاندن له‌م باره‌یه‌وه كوا ئوسوولییه و كه‌ی شێوه‌یه‌كی سالمی باس و راده‌ربڕینه؟ له‌خۆوه له‌قه‌یه‌ك له لێنین دان، ئه‌مه چ خۆشییه‌كی هه‌یه بۆ حیزبیكی وه‌كوو كۆمه‌ڵه و چ سنووربه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ كێ؟ ئه‌گه‌ریش ئیشاره‌تان به ده‌سته‌واژه‌ی مه‌ركه‌زییه‌تی دیموكراتیكه له پێڕه‌وی نێۆخۆی كۆمه‌ڵه‌دا، مه‌ركه‌زییه‌تی دیموكراتیك دوو وشه‌یه و لاشی به‌یت موهیم نییه، به‌ڵام با بچینه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌و پێڕه‌وه‌دا وه‌كوو پڕه‌نسیپه‌كانی رێكخراوه‌یی باس كراون. فه‌رموون له‌سه‌ر خاڵه‌كانی پێڕه‌وی نێوخۆ قسه بكه‌ن، به‌نه‌زه‌ری ئێوه كوێی ده‌بێ بگۆڕدرێت؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌ساسنامه به‌راستی به‌حسێك هه‌یه، به‌ڵێ ئه‌مه باسێكی به‌جێگه‌یه، فه‌رموو قسه‌ی لێبكه‌ن، با دانیشین قسه‌ی لێبكه‌ین. ره‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ئێستا به‌ناوی كه‌مینه‌ن یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیشه‌وه پێشنیاری زۆر چاك هه‌بێت بۆ ئیسڵاح و گۆڕانی پێڕه‌وی نێوخۆ، ئه‌گه‌ر هه‌یه فه‌رموون دانیشن قسه‌ی لێبكه‌ن. پێشنیاری چاك له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت دڵنیا بن قه‌بووڵ ده‌كرێ و هه‌موو كه‌سیش ئه‌وه‌نده مه‌نتیق و عه‌قڵی سیاسی هه‌یه كه پێشنیاری چاك وه‌ربگرێت. به‌ڵام خۆ ئێوه هێشتا پێشنیاره‌كانتان نه‌كردووه، له‌خۆوه باسی دروستكراو كه له به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سیشدا نییه چ خۆشییه‌كی تێدایه؟ درێژه‌ی هه‌یه |
|||||||