هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و پێویستی یه‌كگرتوویی
ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵات
سالار پاشایی
له‌سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه له ده‌یه‌مین خولی به‌ناو
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران، زیاتر له
حه‌وتووه‌كانی رابردوو چالاكی پڕوپاگه‌نده‌ی چوار
پاڵێوراوه بژارده‌كه‌ی شۆرای نیگابان، له نێو شاره‌كانی
ئێران و كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه. لایه‌نی زاڵی
ده‌وڵه‌ت هه‌موو كه‌ره‌سه و ئیمكاناتێكی مادی‌و
پڕوپاگه‌نده‌یی خۆی بۆ راكێشانی ده‌نگ له نێو گروپه
جیاوازه سیاسییه‌كان خستۆته كار و سه‌دان میلیۆن
دۆلاریان له‌م پێناوه‌دا ته‌رخان كردووه. وادیاره
ئه‌حمه‌دی نژاد پاڵێوراوه دڵخوازه‌كه‌ی جه‌نابی
خامنه‌ییه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به ئاشكرا له
كوردستان ده‌ستی دایه پڕوپاگه‌نده كردن بۆی. له
به‌رانبه‌ردا لایه‌نی ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی به
نوێنه‌رایه‌تی میرحسین موسه‌وی و كه‌ڕوبی هه‌تا دێت، زیاتر
له ركابه‌ری یه‌كتر سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌و به‌ڵێن دان به
خه‌ڵكین‌و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌ن.
پرسیارێكی جه‌وهه‌ری له‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌وه‌یه كه
به‌راستی ئه‌م فه‌زا سیاسییه چه‌نده توانیویه‌تی بچێته
قوولایی كۆمه‌ڵگا‌و چین و توێژه‌كانیه‌وه و مێنتالیته‌یان
ببزوێنێ‌و هیوایه‌كی تازه‌یان پێ ببه‌خشێ؟ واقعییه‌ت
ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستاش ئه‌م فه‌زا و جم وجۆڵه
سیاسییه‌ی پاڵێوراوانی سه‌ركۆماری نه‌یتوانیوه په‌ل
بهاوێـته قووڵایی كۆمه‌ڵگا‌و نه‌یتوانیوه سه‌ره‌نجی
جه‌ماوه‌ری به‌رین به‌لای خۆدا رابكێشێ. جگه له گروپ و
رێكخراوه پچووكه سیاسی و خوێندكارییه‌كان ئه‌ویش له
چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئێران، هیچ ترازاندنێك له
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه پچووك و به‌رته‌سكه كه له
واقیعدا زۆرتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی
كێشه و ململانێی لایه‌نه‌كانی نێو حاكمییه‌ته، بۆ نێو
چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌رینی ئێران و
ره‌نگدانه‌وه‌ی واقعی دروست بوونی گوشارێك له‌م
ئاراسته‌یه‌دا نابیندرێ. به واتایه‌كی دی هیچ پێناسه
كردنی ریفۆرمێكی راسته‌قینه له خواره‌وه‌و له قوولایی
كۆمه‌ڵگا به‌دی ناكرێ ئه‌وه‌نده‌ی گوشار له سه‌ره‌وه‌ی
به‌رپرسان‌و كۆنه‌به‌رپرسانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه
ده‌یهه‌وێ خۆ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
دریژه ..
|